Accessibility links

مایک پۆمپەیۆ: ئەمەریکا هەمو هەوڵێک دەدات بۆ درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ ڕۆژی چوارشەممە بەڵێنی دا هەمو ڕێگەیەک بەکاربهێنێت لە پێناو درێژکردنەوەی ئابڵوقەی چەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران،لە ناویاندا بە ڕێگەی کارکردن بەو ڕێککەوتنە ناوکییەش کە سەرۆک دانۆڵد ترامپ هەڵیوەشاندەوە.

قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەکی ئاسایی بە ئێران لە مانگی 10 کۆتایی پێدێت.

پۆمپەیۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " ئێمە ڕێگە نادەین ئەمە ڕووبدات." ئەو گوتیشی " لە بارێکدا ئەگەر کەسی تریش ئەم کارە نەکات، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەمو شیانەکان هەڵدەسەنگێنێت بۆ ئەوەی بزانین چۆن ئەم کارە بکەین."

پۆمپەیۆ گوتیشی داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات ماوەی قەدەغەکردنەکە درێژ بکاتەوە.

بەڵام چین و بەتایبەتی ڕوسیا، کە پشتیوانی لە گرێبەستی نوێی چەک دەکەن لەگەڵ ئێراندا سوورن لەسەر ئەوەی دژی درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنەکە بوەستنەوە.

لە کاتێکدا لە ساڵی 2015 ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران ئەنجام درا ئەوان قایل بوون بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەکی ئاسایی تەنها بۆ 5 ساڵ.

تەنها شتێک کە ڕێگەی ڤیتۆکردن لە چین و ڕوسیا دەگرێت ئەوەیە بەشداربوانی ڕێککەوتنە ناوکییەکە داوای دانانەوەی سزاکان بکەن بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێران سەرپێچی کردووە.

پۆمپەیۆ گوتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داوا دەکات بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا کە هێشتا لە ناو ڕێککەوتنەکە ماونەتەوە کارێک بکەن.

XS
SM
MD
LG