Accessibility links

کۆماری چیک ڕووبەڕووی خراپترین ووشکەساڵی لە مێژووی 500 ساڵی ڕابوردوویدا دەبێتەوە


وەزیری ژینگەی کۆماری چیک ڕادەگەیەنێت وڵاتەکە ڕووبەڕووی خراپترین ووشکە ساڵی لە ماوەی پێنج سەد ساڵی ڕابوردۆوە بۆتەوە و ڕەنگە بەشێکی زۆری کشتوکاڵی کۆمەڵگەکان ووشک ببنەوە.

وەزارەتەکە خشتەی ناوەڕاستی مانگی چواری نیشانداوە کە لە %0.1ی خاکەکەی ئاستی ئاوی ئاساییە لە کاتێکدا %75.4 ی خاکەکە ووشک بووە.

ئەم ووشکانییە لە ساڵی 2015 وە دەستیپێکردووە لە کاتێکدا ئاستی پلەی گەرمی بەرزبۆتەوەو بارانیش کەمبۆتەوە.

ڕیچارد برابیک وەزیری ژینگەی وڵاتەکە ڕایگەیاند " ئێمە ڕووبەڕووی ووشکەساڵییەکی بێپێشینە بووینەتەوە هەم لە ڕووی درێژخایانی کاتەکەیەوە و هەم لە ڕووی کاریگەرییەکانیشییەوە."

پاش بڵاوبوونەوەی ئەو ڕاپۆرتە زانستیانەی کە ئاماژە بەوە دەکەن ماوەی 500 ساڵە شتی وا ڕووینەداوە، برابیک گوتیشی " ڕووبارە بچووکەکان ووشک دەبن و ڕەنگە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی دەیان یان سەدانکۆمەڵگە ووشک ببێتەوە.

وەزارەتی ژینگەی وڵاتەکە لە ئێستادا داوا دەکات 139 ملیۆن دۆلاری زیاتر تەرخان بکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ووشکەساڵی، باربیک دەڵێت دەشێت ئەم هەنگاوە یارمەتیدەربێت بۆ پاراستنی دروێنەکانی کە بریتین لە دانەوێڵە. ئەو ڕوونی نەکردەوە پارەکە بۆ چ پرۆژەیەک دابەش دەکرێت.

XS
SM
MD
LG