Accessibility links

سەریلانکا جارێکی تر قەدەغەکردی هاتوچۆ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت


سریلانکا جارێکی تر ڕێوشوێنی قەدەغەکردنی هاتوچۆی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر ڕاگەیاند پاش ئەوەی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا زیادی کرد، زۆربەی حاڵەتەکان لە نێو دەریاوانەکانی هێزی دەریایی ڕاگەیەندراوە کە بە شوێن ئەوانەدا دەگەڕان سەرپێچییان لە بڕیارەکانی کەرەنتینە کردبوو.

ڕۆژی هەینی 46 حاڵەتی نوێ لە وڵاتەکە ڕاگەیەندرا ئەمەش بەرزترین ڕێژە بوو لە ڕۆژێکدا لەو وڵاتە. ئەو وڵاتەی دوورگەیەی سەر ئۆقیانوسی هندی هەتا ئێستا 420 حاڵەتی ڤایرۆسەکە تیایدا تۆمارکراوە و 7 کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابوردوو سریلانکا ئەو قەدەغەکردنی هاتوچۆیەی کۆتاییپێهێنا کە مانگێک بوو بە تەواوی ڕۆژ لە دوولەسەر سێی وڵاتەکە بەردەوام بوو.

قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە شەوی هەینییەوە دەستیپێکرد و هەتا دووشەممە بەردەوام دەبێت. پۆلیسیش زیاتر لە 30 هەزار سەرپێچیکەری ئەو قەدەغەکردنەی دەستگیر کردووە.

ئەو کەسانەی کە تازە توشی ڤایرۆسەکە بوون بریتین لە 30 دەریاوانی کەمپێکی کەنار کۆلۆمبۆی پایتەخت. هەتا ئێستا 60 دەریاوان کۆرۆنایان گرتووە و ئەو کەمپە کەرەنتینە کراوە.

بڕوادەکرێت ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی ئەو دەیاوانانەوە لە ناو کەمپەکە بڵاوبووبێتەوە کە دەگەڕان بە شوێن گروپێکی ئالودەی بەنگو موخەدەرات کە نەخۆشێکی کۆڤد19 یان بینیبوو و سەرپێچی کەرەنتینەکەیان کردبوو.

ڕۆژی شەممە وەزارەتی تەندروستی سریلانکا ڕایگەیاند بە شێوەیەکی بەرچاو تاقیکردنەوەکانی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاد کردووە. لە ڕۆژی شەممەدا نزیکەی 1500 تاقیکردنەوە ئەنجام دراوە ئەمەش دووهێندەی نزیکەی 700 تاقیکردنەوەی ڕۆژی پێنجشەممەیە.

XS
SM
MD
LG