Accessibility links

ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆڤد19 هەتادێت بەرزتر دەبێتەوە


ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆڤد19 لە سەرانسەری جیهاندا بەردەوام بەرزدەبێتەوە و لەگەڵ خۆیدا ئێش و ئازارەکانی کۆمەڵگەکانیش زیاد دەکات.

هەتا ئێستا زیاتر لە 2 ملیۆن و 800 هەزار کەس لە سەرانسەری جیهاندا توشی ڤایرۆسەکە بوون و زیاد لە 197 هەزار کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسەی کۆرۆنا لە نێو ئەو کەشتییە ئیتالییەدا هەتا دێت زیاد دەکات کە لە کەناری ژاپۆن لەنگەری گرتووە و تەنها کارمەندانی ناو کەشتییەکەی تێدایە نەک گەشتیار. کەشتی کۆستا ئەتلانتیکابەرەو چین ڕۆشت بۆ نۆژەنکردنەوە بەڵام پاشان لەسەرەتای ئەم ساڵ ڕەوانەی ناگاساکی کرا. کاتێک گەیشتە ئەوێ داوا لە کارمەندانی ناو کەشتییەکرا لە ناو کەشتییەکە بمێننەوە بەڵام ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژە بەوەدەکەن هەندێکیان لەناو شارەکە بینرابوون.

کاربەدەستانی خۆجێهی دەڵێن بەلایەنی کەم 91 کارمەندی ناو کەشتییەکە ڤایرۆسەکەیان هەیە. یەکێک لەوانە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

لە نێو ئەوروپادا ئیسپانیا حاڵەتەکانی لە هەموی زیاترە لەوێ 219 هەزارە کەس توشتی ڤایرۆسەکە بوون زیاتر لە 22 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. دووهەمیش ئیتالیایە کە لەوێش زیاتر لە 192 هەزار کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و نزیکەی 26 هەزاریش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە چەند وڵاتێکی ئەوروپادا کەمبوونەوەی حاڵەتەکان بەدەی دەکرێت و هێواش هێواش ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی بازارو دوکانەکان و کەمکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ.

ژمارەی حاڵەتەکان لە ئەمەریکا خەریکە دەگاتە ملیۆنێک. 905 هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و نزیکەی 52 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. سەرەڕای بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوان، چەند ویلایەتێک لە ڕۆژی هەینی هەنگاویان نا بۆ کردنەوەی ئابوریان، لە کاتێکدا ویلایەتەکانی جۆرجیا و ئۆکلاهۆما ڕێگەیان دا ساڵۆنەکان و شوێنەکانی جوانکاری بکرێنەوە. ژمارەیەک لە خاوەن کارەکان دەڵێن زۆر زوو بوو بۆ کردنەوەیان و ڕەنگە زۆر خێراتر ڤایرۆسەکە بڵاوببێتەوە هەرچەندە ڕووبەڕووی ڕووخانی ئابوری دەبوون ئەگەر نەیکەنەوە.

ئۆفیسی بودجەی کۆنگرێسی ئەمەریکا ئەو سەختییە ئابورییەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕووی لە ئەمەریکا کرد هەتا ساڵی داهاتووش دەمێنێتەوە.

ئەو ئۆفیسە دەڵێت کورتهێنانی بودجەی ئەمەریکا لەم ساڵدا لە 1 ترلیۆن دۆلارەوە گەیشتە 3 ترلیۆن و 7 سەد ملیار و ڕێژەی بێکاریش لە سەدا 3.5 ی مانگی دووەوە دەگاتەلەسەدا 16 لە مانگی 9. هەرچەندە پێی وایە ڕێژەی بێکاری پاش ئەوە باش دەبێت بەڵام هەتا ساڵی 2021 یش هەر لە سەدا 10 زیاتر دەبێت.

ڕۆژی هەینی سەرۆک دانۆڵد ترامپ کۆمەکی بڕی 484 ملیار دۆلاری مۆر کرد بۆ پشتیوانی کردنی زیاتری کاردارییە بچووکەکان و هاوکاری کردنی نەخۆشخانەکان تا بتوانن تاقیکردنەوەی زیاتر ئەنجام بدەن. ئەم پارەیە بەشێکە لە کۆمەکی 3 ترلیۆن دۆلاری حکومەتی ئەمەریکا بۆ بوژانەوەی ئابوری وڵاتەکە.

XS
SM
MD
LG