Accessibility links

حەمید بەدرخان: دوای قۆناغی کۆرۆنا باس لە ڕۆڵی ئاینیش دەکرێت لە کۆمەڵگەکاندا


هاوکاتی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ژیانی خەڵک و هەروەها لەسەر ئابوری جیهان، بەڵام لە هەمان کاتیشدا مرۆڤایەتی خستۆتە بەردەم ژمارەیەک پەند و وانەی نوێوە،

لەوانە، ئەگەر ناچار بووین ئەوا خەڵکی خاوەن کلتورە جیاوازەکان، دەکرێت پەیڕەوی یەک کلتوری هاوبەش بکەین.

دووهەمیشیان ئەوەیە، بۆ لەمەودوا، گۆڕانکارییە کلتوری فەرهەنگییەکان، هەر تەنها لە دەسەڵاتی مرۆڤدا نابێت.

هەربۆیەشە لە ئێستادا یەکێکێک لە پرسیارە سەرەکییەکان ئەوەیە؛ ئایا گۆڕانکارییەکان لە ڕەهەندی پەیوەندیەکانی نێوان کلتورە جیاوازەکانەوە چەندێک گەورە دەبن لە هەردوو سەروەختی کۆرۆنا و هەروەهاش پاش کۆرۆنا؟

حەمید بەدرخان، نوسەر و ڕۆژنامەوان لەوبڕوایەدایە گۆڕانکاری بەدی دەکرێن هاوکاتی بە دیجیتاڵ کردنی کلتور و چالاکییە فەرهەنگییەکان.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ دەخیلی شەمۆ، بەڕێز بەدرخان ئاماژەش بەوە دەکات، ئەم بە دیجیتاڵ کردنەی کلتور و چالاکییە فەرهەنگییەکان قسە و باسێکی زۆر هەڵدەگرێت و دەڵێت لە ئێستا و لە دوای قۆناغی کۆرۆناش، بە دوور نازانرێت پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان بە ڕێژەی لە سەدا 65 بۆ 70 کەم ببنەوە و ئەم کەمبوونەوەیەش دەکەوێتە سەر ڕۆڵی ئاین لە کۆمەڵگەکاندا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:48 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG