Accessibility links

ڕێکخراوێکی خێرخوازی: ژمارەی ئەو کەسانەی لە خانەی بەساڵاچووانی بەریتانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە مردوون پێنج هێندەی ئەوەیە کە ڕاگەیەندراوە


ڕێخراوێکی خێرخوازی دەڵێت ژمارەی ئەوە کەسانەی لە بەریتانیا لە خانە بەساڵاچووەکاندا گیانیان لەدەستداوە ڕەنگە بگاتە 7 هەزار و 500 کەس ئەمەش پێنج هێندەی ئاماری فەرمییە.

ئەم ڕاگەیاندنەش لە کاتێکدایە ڕۆژی شەممە ژمارەی فەرمی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 15 هەزارو 464 کەس.

خزمەتگوزاری بەریتانیا کە گەورەترین ڕێکخراوی خزمەتگوزاری خانەی بەساڵاچووانە لە وڵاتەکە، دەڵێت ئەم مەزەندەکردنە لەسەر بنەمای ڕێژەی مردنی ئەو کەسانەیە کە لە 1 ی مانگی چوارەوە گیانیان لەدەست داوە و ڕەنگە بەهۆی ڤایرۆسەکە بووبێت.

مارتن گرین بەرێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری بەریتانیا بە دەیلی تێلگرافی ڕاگەیاند " بەبێ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە زۆر سەختە ئامارێکی ڕاستەقینە بخرێتە ڕوو، هەرچەندە ئەگەر ئێمە لە ڕێژەی مردن لە مانگی 1 وە بڕوانین و لەگەڵ ساڵی ڕابوردوو بەراوردی بکەین، دەتوانین مەزەندەی بکەین کە نزیکەی 7500 کەس زیاتر لە ئەنجامی ڤایرۆسی کۆڤد19 گیانیان لەدەستداوە."

ئەم ئامارەش پێنج هێندەی ئەو 1400 کەسەیە کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە حکومەت ڕایگەیاند.

ئاماری فەرمی مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا تەنها ئەو کەسانە تۆمار دەکات کە لە نەخۆشخانە ناونوس کراون. کە چەند ڕۆژێکیشی پێ دەچێت بۆ ناونوسی کردنی خەڵک.

XS
SM
MD
LG