Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: حاڵەتەکانی کۆڤد19 و مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە ئافریکا لە زیادبووندایە


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕادەگەیەنێت حاڵەتەکانی کۆڤد19 لە ئافریکا لەسەدا 51 زیادیان کردووە و ڕێژەی مردنیش گەیشتۆتە سەدا 60.

لە میانەی قسەکانیدا لە کۆنفرانسێکی ژنێڤ دکتۆر دکتۆر تێدرۆس ئەدەنۆم گێبریێیسس بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند ئەگەر پشکنینەکان زیاد بکەن ڕەنگە دەربکەوێت دۆسێکان زۆر لەوە زیاترن.

بە پێی ئامارە فەرمییەکان هەتا ڕۆژی هەینی لە جەزائیر زیاتر لە 360 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەست داوە. لە میسر زیاتر لە 200 کەس، لە مەغرب 135 گیانیان لەدەستداوە و لە ئافریکای باشوریش 50 کەس.

لەو کاتەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە کۆتایی مانگی 12 وە لە چین سەریهەڵدا 19 هەزارو 334 حاڵەت لە وڵاتانی ئافریکا تۆمار کراوە.

هەرچەندە هەتا ئێستا ئافریکا باشتر بووە لە ناوچەکانی تری جیهان لە ڕووی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە، بەڵام کاربەدەستانی تەندروستی ترسی ئەوەیان هەیە ڕەوشەکە بە خێرایی خراپتر ببێت.

تێدرۆس هەروەها باسی لە بابەتی کردنەوەی ئەوەی کە پێی دەڵێن بازارە تەڕەکان کرد واتە ئەو بازاڕانەی لە شوێنێکی کراوەدا گۆشتی تازە و ماسی و ئەو خواردنانە دەفرۆشن کە زوو تێکدەچن.

ئەو گوتی " بازاڕە تەڕەکان، هەر وەکو دەزانن شوێنێکی گرنگن بۆ سەرچاوەی خواردن و کاسبی ملیۆنان کەس لە جیهاندا، بڵام لە زۆربەی شوێنەکانی جیهان ئەم شوێنانە زۆر بەخراپی ڕێوشوێنەکانی تەندروستی بەجێ دەگەیەنن. بە بۆچوونی WHO ئەو بازاڕانە تەنها کاتێک دەتوانرێت بکرێنەوە کە مەرجەکانی پاکوخاوێنی بە تەواوەتی بەجێ بگەیەنن. حکومەتەکان پێویستە زۆر بە سەختی فرۆشتن و بازرگانی کردن بە ئاژەڵە کێوییەکان قەدەغە بکەن."

هەرچەندە هێشتا سەرچاوەی تەواوی ڤایرۆسی کۆڤد19 نەزانراوە، بەڵام ژمارەیەک لە زانایان گومانیان هەیە ئەم ڤایرۆسە سەرەتا لە بازاری گۆشتفرۆشی ووهانی چینەوە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گوازرابێتەوە.

XS
SM
MD
LG