Accessibility links

کۆمارییەکان پشتیوانی لە سەرۆک ترامپ دەکەن


یاسادانەرانی کۆمارییەکان داوایان لە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کرد چیتر هیچ بڕە پارەیەک نەدات بە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و داواشیان کرد بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوەکە دەست لەکاربکێشێتەوە.

17 ئەندامی کۆمارییەکان لە لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە نامەیەکدا بۆ سەرۆک ترامپ پشتیوانی خۆیان بۆ بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ دەربڕیوە سەبارەت بە ڕاگرتنی یارمەتیە داراییەکانی ئەمەریکا بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی. وتیشیان پێویستە سەرۆک ترامپ دەست لەکارکێشانەوەی بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئەدهانۆم وەکو مەرجێک دابنێت بۆ دووبارە پێدانەوەی ئەو بڕە پارەیەی ئەمەریکا دەیدات بە ڕێکخراوەکە.

سەرۆک ترامپ لەبەرامبەر بڕیارەکەیدا بۆ ڕاگرتنی یارمەتیە داراییەکان بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لەلایەن زۆرێک لە ڕابەرانی وڵاتانی جیهان و شارەزایانی تەندروستی و سیاسەتمەدارانی دیموکراتەکانی ناوخۆی ئەمەریکاوە ڕەخنەی توندی لێگیرا.

ڕەخنەگران دەڵێن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێدەچێت پێویستی بەوە بێت دووبارە ڕێکبخرێتەوە بەڵام دەبوو سەرۆک ترامپ لەم کاتەدا ئەو فشارە نەخاتە سەری لەکاتێکدا 138,000 کەس لە سەرتاسەری جیهاندا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە ئابووری جیهانی تێکداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG