Accessibility links

ئەڵمانیا ڕەنخە لە بڕیارەکەی ئەمەریکا دەگرێت بۆ ڕاگرتنی هاوکاری دارایی ڕێکخراوەی تەندروستی جیهانی


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕەخنەی توندی لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ گرت بۆ ڕاگرتنی هاوکاری دارایی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ناسراو بە WHO لەم سەردەمی پەتای کۆرۆنایەدا و بە فڕێدانە خوارەوەی فڕۆکەوان لە نێوەندی گەشتەکەیدا ناودێری کرد.

ڕۆژی سێشممە ترامپ فەرمانیدا بە شێوەیەکی کاتیی هاوکارییە داراییەکانی ئەمەیکا بۆ ئەو ڕێکخراوە ڕابگرێت بەهۆی ئەوەی گوایە ئەرکەکانی خۆی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤد19 دا بەجێنەگەیاندووە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێران گوتی هیچ مانای نییە پرسیار لەسەر تواناییەکان و کاریگەری WHO بکەیت لەم کاتە خراپتەدا. ئەو ڕێکخراوەکەی بە بڕبڕەی پشتی شەڕی دژ بە پەتای کۆرۆنا وەسف کرد و گوتی پێویستە لەم کاتەدا بەهێز بکرێت نەک لاواز.

ماس لە میانەی کۆنفرانسەکەی ڕۆژی پێنچشەممەدا گوتیشی ئەڵمانیا لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گفتوگۆ دەکات و هەوڵی دروستکردنی دەرفەت بۆ وتووێژێک لە نێوان حکومەتی ئەمەریکا و کاربەدەستانی ڕێکخراوەکە دەدات تا ڕێگە چارەیەک بۆ بارودۆخەکە بدۆزنەوە.

XS
SM
MD
LG