داواکارانی گشتی ئەڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە دەستگیرکردنی چوار ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامیان ڕاگەیاند کە بە پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر بنکەکانی لەشکری ئەمەریکا لە ئەڵمانیا تاوانبار کراون.
لە بەیاننامەکەیاندا ڕاگەیەندراوە ئەو گروپە چەک و تەقەمەنی پێویستیان بۆ هێرشەکانیان پێبووە لەگەڵ هەندێک کەرەستەی دروستکردنی بۆمبیش.
داواکارانی گشتی دەشڵێن گروپەکە چاودێری بنکە ئاسمانییەکانی ئەمەریکایان لە ئەڵمانیا کردبوو.
ئەوان 4 ئەندامی گروپەکەو کەسێکی تریش کە لە مانگی ڕابوردۆوە لە زیندانە بە هاووڵاتی تاجکستانی ڕاگەیاندووە کە پشتیوانی دارایی شانەیەکی تیرۆریان لە ئەڵمانیا کردبوو پاش ئەوەی لە ساڵی ڕابوردوو چووبوونە ناو داعشەوە.
کاربەدەستان دەڵێن ئەوان پەیوەندیان بە ڕێبەرە باڵاکانی داعشەوە هەبووە لە سوریا و ئەفغانستان و لەوانەوە فەرمانیان وەرگرتووە.