Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا ڕێنوماییەکی تایبەت بۆ خەڵکی بە تەمەن ڕادەگەیەنێت


سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت پێویستە تێکەڵ بوونی خەڵکی بەتەمەن لەگەڵ خەڵکانی دەوروبەیاندا، بەلانیکەم کۆتایی ساڵ، تێکەڵبوونێکی سنورداربێت.

ئەم هەنگاوە نوێیەی یەکێتی ئەوروپا بە مەبەستی پاراستنی خەڵکی بە تەمەنە لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئۆرسولا ڤۆندیر لایین، لە لێدوانەکەیدا ئاماژەشی بەوەکردووە، لەکاتێکدا، هەتا ئێستا هیچ ڤاکسینێک بۆ کۆڤید 19 نییە، هەربۆیە پێویستە چەندێک بکرێت سنور دابنرێت بۆ تێکەڵبوونی خەڵکی بە تەمەن لەگەڵ دەوروبەر و خەڵکی تریشدا.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، منداڵان و گەنجەکان ئازادییەکی زیاتریان دەبێت بۆ تێکەڵبوون لەگەڵ خەڵکی تردا، بە بەراورد لەگەڵ خەڵکی بەتەمەندا و بەتایبەتیش ئەوانەی نەخۆشی تریان لەگەڵدایە، یان پاشخانی نەخۆشی تریان هەبووە.

خانم ئۆرسولا دەشڵێت هیوای هەیە بەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ لە یەکێک لە تاقیگەکانی ئەوروپادا ڤاکسینێک دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست بکرێت.

XS
SM
MD
LG