Accessibility links

عەبدوڵا حیجاب: کوشتنی موستەفا سەلیمی کارێکی دڕندانە و دژە مرۆڤایەتیانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە


Abdulla Hijab

لە کاتێکدا جیهان و ئیرانیش لە شەڕی دژ بە پەتای فاێرۆسی کۆرۆنادان و لە هەوڵی رزگارکرد ژیانی مرۆڤەکاندان، ئا لەم کاتەدا رژیم هاووڵاتیەکی کوردی شاری سەقز بە ناوی موستەفا سەلیمی لە سێدارە دەدات.بە پێی سەرچاوە جۆرا و جۆرەکان سەلیمی زیندانیەکی پێشوو بوە و پاشان هەڵاتووە و دیسان دەستگیر کراوە، بەڵام ئەو چاو ڕاوانە گوایە رادەست کراوە تا چەند راستن، هەم ئاسایشی سلێمانی ئەو چاو و ڕاوانەی بە درۆ خستوەتەوە وە لە لایەکی ترەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی داوە لە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆلینەوە لەو بارەیەوە

Mostafa Salimi
Mostafa Salimi

عەبدوڵا حیجاب لێکۆڵەر و چچاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت “ ئەوەی گومانی لەسەر نییە کاک موستەفا یەکێک لەو زیندانیانەدا بوە کە ماوەیەک لەمەۆثێش راپەرینیان کرد وتوانیان خۆیان لە زیندان رزگار بکەن وە گومانیش لەوەدا نییە کە بەشێکیان ویستوویانە خۆیان دەرباز کەن، بەڵام ئەوەی تر جێ گومانە و روون نییە ئاخۆ بە چ شێوەیەک دەستگیر کراوە و لە کوێ و ئاخۆ ڕادەست کراوە وە یاخود هێزەکانی ئێرانی دەستگیری کردوون

کاک عەبدوڵا هەر وەها دەڵێت “رژێمی کۆماری ئیسلامی کارێکی دڕندانەی کردووە، کارێکی دژی مرۆڤایەتی کردووە، وە لە بناغەدا دەبوایە لەم رۆژاەدا بە سیاسەتەکانیدا بچێتەوە، کەچی هەر وەکو رابوردوو بەردەوامن لە سەرکووت و کوشتنی هاووڵاتیانن کە ئەوەش تۆڵەسندنەوەیەکی کە تەنها لە ماهیەتی کۆماری ئیسلامی دەوەشێتەوە

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:41 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG