Accessibility links

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندنێک لەسەر مستەفا سەلیمی بڵاو دەکاتەوە


پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی لەسێدارەدانی مستەفا سەلیمی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و دەنگوی ئەوەی گوایە پاش هەڵاتنی لە زیندانی لە هەرێمی کوردستان بووەو لە پێنجوێن دەستگیر کراوەو ڕادەستی ئێران کراوەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندنێکی بڵاو کردەوە دەڵێت بەدواداچوونی بۆ دەکات.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندنەکەدا دەڵێت " لە زۆرێک لە کەناڵەکانەوە باسی ئەوە دەکرێت کە هاوڵاتییەکی خەلکی شاری سەقز بە ناوی مستەفا سەلیمی کە پەنای بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە، لە سنووری پێنجوێن، لە لایەن ئاسایشەوە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە. حکومەتی هەرێم ئاگاداری ئەو بابەتە نیە وئەگەر شتێکی وا ڕوویدابێت ئەوە بەبێ ئاگاداری حکومەتی هەرێم کراوە."

دکتۆر جوتیار عادل لە ڕاگەیاندنەکەیدا دەشڵێت " بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە بەرێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی داوە بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆلینەوە."

XS
SM
MD
LG