Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: شەڕی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت لە پێناو پاراستنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی بکرێت


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و سندوقی دراوی جیهانی پێکەوە کاردەکەن بۆ پاراستنی جیهان لە دژی قەیرانی تەندروستی و ئابوریش کە بەهۆی پەتای کۆڤد19 وە هاتۆتە ئاراوە.

هەتا ئێستا ئەم ڤایرۆسە توشی زیاتر لە 1 ملیۆن کەس بووە لەسەرانسەری جیهاندا و زیاد لە 50 هەزار کەسیشی کوشتووە. بەرێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئەدهانوم گێبریۆس دەڵێت ئەمە لە قەیرانی تەندروستی زیاترە. ئەو دەڵێت ئەمە قەیرانی کۆمەڵایەتی و ئابوریشە.

تێدرۆس گوتیشی هەنگاوە توندوکانی کە وڵاتان دەینێن بۆ هەوڵی کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ئەرکێکی قورسە بەسەر شارنی کەسەکان و خێزانەکانەوە هەروەها ئابوری کۆمەڵگەکان و وڵاتانیش.

ناوبراو گوتیشی " ئەم پێوانە توندانە پێویستە جێبەجێبکرێن بۆ پاراستنی ژیان و کارەکان." گوتیشی وڵاتان دەبێت زۆر بە توندی ڕووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببنەوە بە لێکۆڵینەوە، تاقیکردنەوە، کەرەنتینە کردن و چارەسەرکردن تا هەموان بپارێزن. بەڵام هۆشداریشی دا بە وڵاتان کە هەنگاوی ناژیرانە نەنێن بۆ نۆژەنگکردنەوەی ئابورییان.

ئەو گوتی " ئەگەر وڵاتەکان پەلە بکەن لە لابردنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ، دەشێ ڤایرۆسەکە سەرهەڵبداتەوە و کاریگەرییەکانی بۆ سەر ئابوری خراپترو درێژدەمتر ببێت."

بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دراوی نێونەتەوەیی کرستالینا جۆرجیڤا ڕایگەیاند ڕێکخراوەکەی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیدا هاوکار دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم قەیرانە تەندروستی و بێپێشینەیە.

ئەو گوتی ئابوری جیهان لە قەیراندایەو ئەم قەیرانی ئابورییە زۆر خراپترە لەوەی ساڵی 2008.

XS
SM
MD
LG