Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەخنەی توند لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەگرێت


وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەخنەی توند لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ دەگرێت لەسەر ئەوەی گوتویەتی گوایە دیپلۆماتە ئێرانییەکان لە مانگی 11 ی ڕابوردوو دەستیان هەبووە لە کوشتنی جودابیرێکی ئێرانی لە تورکیا.

گوتەبێژی وەزارەتەکە عەباس موسەڤی ڕۆژی شەممە لە تویتێکدا نوسیویەتی " ڕاستی حاشاهەڵنەگرە: دیپلۆماتانی ئەمەریکا لە مێژە خەریکی کاری کودەتا، پڕچەککردنی تیرۆرستن و ئێستاش مامۆستاکەیان پۆمپەیۆ کارەکەی گەیاندۆتە ئاستێکی نوێ."

XS
SM
MD
LG