گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕادەگەیەنێت ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە ڕۆژی شەممە گەیشتە 3 هەزار و 452 لەوانەش 158 کەس لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردوودا گیانیان لەدەستداوە.
کیانوش جەهانپوور لە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێرانەوە ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتۆتە 55 هەزار و 743 کەس و لەوانەشدا 4 هەزارو 103 کەس لە ڕەوشێکی مەترسیداردان. ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بە خراپی کاریتێکردووە.