Accessibility links

بۆ دوو ڕۆژی لەسەر یەک ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە کەمتر دەبێتەوە


وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسپانیا گیانیان لە دەستداوە لە 10، هەزارو 935 کەسی ڕۆژی هەینییەوە شەممە گەیشتە 11 هەزار و 744 کەس. هەرچەندە ئەوە دووهەم ڕۆژە لەسەر یەک ژمارەی ئەو کەسانەی لە ماوەی 24 کاتژمێردا بەهۆی ڤایرۆسەکە گیان لەدەستدەدەن بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژی پێشتر کەمتر دەبێتەوە.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردوودا 809 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە ئەمەش کەمترە لە 932 کەسی ڕۆژی پێشتر.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ژمارەی ئەو کەسانەی توشتی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە ئیسپانیا گەیشتۆتە 124 هەزار و 736 کەس، ئەو ژمارەیە ڕۆژی هەینی 117 هەزارو 710 کەس بوو.

XS
SM
MD
LG