Accessibility links

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کارمەندانی تەندروستی لە سوید کاتی کارکردنیان زیاتر دەکات


شاری ستۆکۆلم بڕیارێکی نائاسایی ڕاگەیاندووە کە بە پێی ئەو بڕیارە ڕێگە دەدرێت کارمەندانی نەخۆشخانەکانی چاودێری ورد کاتی کارکردنیان زیاتر بکرێت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ژمارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆڤد19 و مردن بەهۆیەوە هەتادێت پایتەختی سوید و ناوچەکانی تر زیاتر دەبێت.

کاربەدەستان دەڵێن کارپێکردنی یاسای باری نائاسایی ڕێگە دەدات کارمەندانی نەخۆشخانەکانی چاودێری ورد لە هەفتەیەکدا 48 کاتژمێر کاربکەن و لەبەرامبەردا موچەکەیان زیاد دەکات.

بە پێی دواین ئامار هەتا ئێستا لە سوید 333 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی توشبوانیش 6 هەزارو 78 کەسن.

ڕەوشەکە لە شاری ستۆکۆلمی کە دانیشتوانەکەی نزیکەی 2 ملیۆن کەسە هەتادێت ئاڵۆزتر دەبێت. لە ئێستادا 204 کەس لەو شارەدا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG