Accessibility links

بۆرس جۆنسن داوا لە بەریتانییەکان دەکات سەرپێچی لە بڕیارەکان بۆ قەدەغەکردنی هاتوچۆ نەکەن


سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆرس جۆنسن هێشتا هەر پلەی گەرمی لەشی بەرزەو لە کەرەنتینەدایە.

جۆنسن لە 26 ی مانگی سێ دەرکەوت کە ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە و حەوت ڕۆژە لە کەرەنتینەدایە هەر وەک چۆن کاربەدەستانی تەندروستی پێشنیازیان کردبوو.

ڕۆژی هەینی جۆنسن ڕایگەیاند هەرچەندە باری تەندروستی باشترە، بەڵام هێشتا پلەی گەرمی لەشی بەرزە و ڕێنماییەکان بەجێ دەگەیەنێت و هەتا ئەو کاتەی تای لێبێت لە کەرەنتینەدا دەمێنێتەوە.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا جۆنسن هۆشداری دا بە خەڵکی سەرپێچی قەدەغەکردنەکانی هاتوچۆ نەکەن لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت ئەم شەممەو یەکشەممەیە کەشو هەوا لە زۆربەی بەریتانیا خۆش بێت و خۆر بێت.

ئەو دانی بەوەداناوە کە ڕەنگە خەڵکی لەماڵەوە وەڕزبن بەڵام داوای کرد سەرپێچی لە بڕیارەکانی دژ بە کۆڕو کۆبونەوە نەکەن.

ئەو گوتیشی ئەم وڵاتە هەوڵێکی زۆری داوە، قوربانییەکی زۆری داوە و پێویستە خەڵکی بەردەوام بن لەوەی فەرمانەکان بەجێبگەیەنن و ژیانی خەڵکی بپارێزن.

XS
SM
MD
LG