Accessibility links

بوومەلەرزەیەک بەهێزی 6.5 لە ئەمەریکا ڕوودەدات


بومەلەرزەیەک بە هێزی 6.5 بە پێوانەی ڕێختەر ویلایەتی ئایداهۆی ڕۆژئاوای ئەمەریکای هەژاند و هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانی گیانی یان دارایی ڕانەگەیەندراوە.

دانیشتوان و ڕاپۆرتە هەواڵییەکان ڕادەگەیەنن ئەو بومەلەرزەیەی لە سەرتاسەری ویلایەتەکە هەستیپێکراوە شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە ڕوویدا و نزیکەی 20 بۆ 30 چرکە بەردەوام بوو.

دەزگای چاودێری کردنی کەشوهوای نیشتمانی لە تویتێکدا ڕایگەیاند " بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویداوە."

ئاژانسی زەویناسی ئەمەریکاش ڕایگەیاندووە نێوەندی بومەلەرزەکە ناوچەیەکی شاخاوی دووردەستی باکوری ڕۆژهەڵاتی پایتەختی ویلایەتەکە بووە.

XS
SM
MD
LG