Accessibility links

کاریگەرییەکانی فایرۆسی کۆرۆنا لە سەر کۆمەڵگەی ئێران


فەرهاد ئەمینپور

ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم ڕۆژانەدا خەونێکی ناخۆشە و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانێت لە ڕێگای ئامێرە سەرکوتکاریەکانیەوە کونترۆڵی بکات، ئەو ئامێرانەی بۆ بێدەنگ کردنی چالاکی و جموجۆڵە مەدەنییەکان بەردەوام کەڵکی لێوەردەگرێت.

ڤایرۆسەکە لە ئێراندا هێشتا بە شێوەیەکی زۆر و ترسناک بوونی هەیە و هەروادێ و ژمارەی ئەو خەڵکانەی بەهۆی کۆڤید 19ەوە لە ئێراندا گیان لەدەستدەدەن لە زایادبووندایە.

ئەڵبەت ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری لە چەندان ڕووەوە خستوەتە سەر کۆمەڵگە.

بۆ تێگەیشتن لە کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەفراو نوری لەگەڵ فەرهاد ئەمینپور نووسەر و ڕۆژنامەوان لە ئێران، وتووێژی کردوە.

فەرهاد پێیوایە کە یەکێک لە کاریگەرییەکانی فایرۆسی کۆرۆنا سەرهەڵدانی جۆرێک لە قەیرانی شوناسی ئایینیە لە ناو کۆمەڵگەی ئێراندا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:25 0:00


XS
SM
MD
LG