Accessibility links

حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە ئێران زیاد دەکات و سەرۆکی وڵاتەکەش هیوا دەدات بە خەڵکی


گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران کیانوش جەهانپور دەڵێت بە پێی ئامارە نوێیەکانی ڕۆژی شەممە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستەداوە گەیشتۆتە 2 هەزارو 517 کەس و 139 کەس لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردوودا گیانیان لەدەستداوە.

ڕێژەی ئەو کەسانەش کە توشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتۆە 35 هەزارو 408 کەس. جەهانپور لە تەلەفیزۆنی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند 3 هەزارو 206 کەس لەوانە ڕەوشی تەندروستیان لەمەترسیدایە.

پێشتریش سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی خەڵکی دڵنیا کردەوە کە وڵاتەکە سیستمێکی خزمەتگوزاری تەندروستی بەهێزی هەیە و دەتوانێت بەردەوام بێت و لەسەر خۆ پێشوەچوون ئەنجام بدات.

ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی بە خراپترین شێوە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا تایدای بڵاوبۆتەوە.

لە لێدوانەکانیدا کە لە تەلەفیزۆنی دەوڵەتی ئێران بڵاو کرایەوە ڕۆحانی ڕایشیگەیاند حکومەتەکەی 20% ی داهاتی بۆ شەڕی دژ بەم ڤایرۆسە تەرخان کردووە.

XS
SM
MD
LG