Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە جیهان پێکەوە کاربکات بۆ شکستپێدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت وڵاتانی جیهانی پێویستە بەهاوکاریکردن لەگەڵ یەکتردا شەڕی دژ بە کۆڤد19 بکەن " ئەگەرنا ڤایرۆسەکە شکستمان پێدەهێنێت".

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لە میانەی وتووێژێکیدا لەگەڵ بەرنامەیەکی کەناڵی تەلەفیزیۆنی PBS گوتی ئەو نیگەرانیەکی زۆری هەیە لەمەڕ ئەوەی ئەگەر ڤایرۆسەکە لە ئافریکا بڵاوبێتەوە ڕەنگە ملیۆنان کەس بکوژێت.

شەوی هەینی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند 86 کەس لە ستافەکەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

لە ئێستادا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە نێوەندی ئەو ڤایرۆسە دادەنرێت کە سەرەتا لە چینەوە بڵاو بۆوە.

بە پێی ئامارەکانی نێوەندی لێکۆڵینەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس لە نەخۆشخانەی جۆن هۆپکنس کە سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممە بڵاو کراوەتەوە، ئەمەریکا 104 هەزار و 837 دۆسێی پشتراستکراوی هەیە، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ 81 هەزارو 947 حاڵەت لە چین. ئیتالیاش لە نێوەندی ڤایرۆسەکەیە لە ئەوروپا ژمارەی حاڵەتەکان تیایدا گەیشتۆتە 86 هەزارو 498 کەس. هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە 601 هەزارو 478 دۆسێی پشتڕاستکراو لە تەواوی جیهاندا تۆمار کراوە.


XS
SM
MD
LG