Accessibility links

ڕەوتی وەرگێڕان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا


سەباح ئیسماعیل

تەکنۆلۆژیا لەمڕۆدا وایکردووە دونیا بەرەو بچووک بوونەوە بڕوات، بەو مانایەی کە هەر ڕووداوێک بە ماوەیەکی کورت لە سەرانسەری دونیا بە زمانی جیاواز تەرجمە دەبێت و بڵاو دەبێتەوە. ئەمەش گرنگی وەرگێڕانمان بۆ دەرخات لە سەردەمی ئێستادا. بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت وەرگێڕی بەتوانا و باش هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئەمانەتدارییەوە تەرجمەیەکی باش لە ئەسڵی دەقەکە بخاتە بەردەمی خوێنەر. ئەمە بە تایبەت لە وەرگێڕانی دەقی ئەدەبیدا زۆر بایخدارترە. تەنانەت دەتوانین بڵێن کە بە هۆی ئەوەی ستراکتوری ئەقڵی و سۆزداری مرۆڤەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازن، وەرگێڕ دەبێت ئەو توانای هەبێت کە کارەکەی وەک بەرهەمێکی خۆماڵی و نزیک لە دۆخ و ستراکتوری ئەقلی و سۆزداری ژینگەی خۆی بەرهەم بهێنیت، ئەمەش ئەوەی دەوێت کە وەرگێڕ شارەزاییەکی باشی نە تەنیا لە زماندا هەبێت بەڵکو دەبێت شارەزای دۆخ و ژینگەی دەقە ئەسڵییەکەش بێت.

لە کوردستاندایشدا بە گشتی ڕەوتی وەرگێران ئەم چەند ساڵە بەرەو پێشچوونێکی باش و بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە، هەڵبەت لە ناو ئەم ڕەوتەدا کۆمەڵیک وەرگێران دەبینین کە تا ڕادەیەک کرچ و کاڵن. لە پاڵیدا کۆمەڵێک وەرگێڕی جدی و باش و زمان پاراو هەن کە خزمەتی بەرچاویان بە کتێبخانەی کوردی و ئاشنا کردنی خوینەری کوردیان بە کولتور و ئەدەبیاتی جیهانی و وڵاتانی دیکە کردوە. لە ناویاندا سەباح ئیسماعیل ئەو ناوەیە کە دەکرێت وەک وەرگێڕێکی باش و جدی ئاماژەی پێبکرێت. سەباح ئیسماعیل کۆمەڵێک رۆمانی گرنگ و بەناوبانگی عەرەبی وەەگێراوتە سەر زمانی کوردی. لەوانە ڕۆمانەکانی جان دۆست ، واسینی ئەعرەج-ئەل تەیب سالح- عەلا ئەسوانی و سەعد مەحەمەد ڕەحیم.

بۆ ئاشنا بوون بە ڕەوتی وەرگێڕان و گڕفتەکانی بەردەم ئەم بوارە بەفراو نوری ئەم وتووێژەی لەگەڵ سەباح ئیسماعل سازکردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:20:12 0:00


XS
SM
MD
LG