Accessibility links

کەنەدا ناڕەزایەتی دژ بە پێشنیازێکی ئەمەریکا دەردەبڕێت بۆ بڵاوکردنەوەی هێزی لەشکری لەسەر سنور


کەنەدا پێشنیازێکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکای ڕەتکردەوە بۆ بڵاوکردنەوەی هێزی لەشکری لە سنوری نێوان هەردوو وڵاتبە مەبەستی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەڵێت پێویست بەم کارە ناکات و دەشێت ببێتە هۆی تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

ئەم وەڵامە جێگەی سەرسوڕمان بوو لە کاتێکدا ئۆتاوا لە ماوەی 18 مانگی ڕابوردوودا پەیوەندییەکی باشی هەبووە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ترامپ. هەفتەی ڕابردووش هەردوو وڵات ڕێککەوتنسنوری نێوانیان بۆ ئەو گەشتانەی کە پێویست نین دابخرێت تا بتوانن هاوکاری سیستمی تەندروستی بکرێت بۆ ڕێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرنەڵ ئێوارەی پێنجشەممە لە زاری کاربەدەستێکی نەناسراوی ئەمەریکاوە ڕایگەیاند واشنتن تاوتوێکردنی ئەو بەرنامەیەی هەڵوەشاندۆتەوە.

جێگری سەرۆک وەزیرانی کەنەدا کریستیا فریلاند ڕایگەیاند حکومەتە لیبراڵەکەی هیچ کاتی ئەوەی نییە لەشکر ڕەوانەی سنور بکات بۆ پەتەوکردنی باری ئاسایش.

فریلاند گوتیشی "کەنەدا بە توندی دژی ئەو پێشنیازەی ئەمەریکایە و ئێمە زۆر بە ڕوونی بەرهەڵستی خۆمان دژی ئەم پێشنیازە دەربڕیوە و ئەمە هەنگاوێکە کە هیچ پێویست ناکات کە ڕەنگە ئێمە وەکو زیانگەیاندن بە پەیوەندییەکانی نێوانمان لێی بڕوانین."

کاتێک لەو بارەیەوە لە کۆشکی سپی پرسیار لە سەرۆک ترامپ کرا وا دیاربوو وردەکاری تەواوی لەسەر ئەو پێشنیازە لا نەبوو گوتی، ئەو پێداچوونەوە بەسەر بابەتەکەدا دەکات. پاشان گوتی ئەمە دەبێتە " دادپەروەری ڕەوا" لە کاتێکدا لەشکری ئەمەریکا لە سنوری نێوان ئەمەریکا و مەکسیک بڵاو کراونەتەوە بۆ پشتیوانی کردن.

سنوری نێوان کەنەدا و ئەمەریکا 8 هەزارو 891 کیلۆمەترە و یەکێکە لە خاڵە سنورییە هەرە گەورەکانی پەیوەندی بازرگانی جیهان.

پێشتریش سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ گوتی ئۆتاوا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا لە پەیوەندیدایە و باری ئاسایشی سنوریان توند دەکەن ئەگەر پێویست بکات.

XS
SM
MD
LG