Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەریتانیا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت


سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆریس جۆنسن ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند لە تاقیکردنەوەکاندا بۆی دەرکەوتووە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە شەقامی داونین خۆی کەرەنتینە دەکات بەڵام بەردەوام دەبێت لە بەڕێوەبردنی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایەی زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.

جۆنسنی تەمەن 55 ساڵان ڕۆژی پێنجشەممە هەستی بە نیشانەیەکی کەمی نەخۆشییەکە کردبوو ئەمەش ڕۆژێک پاش ئەوەی ئامادەی کۆبونەوەی هەفتانەی پرسیار و وەڵام بوو لە پەرلەماندا.

لە پەیامێکی ڤیدیۆیی کەلە تویتەر بڵاوی کردۆتەوە جۆنسن دەڵێت " پشکنینێکم کرد و ئەنجامەکەی پۆسیتیڤ دەرچوو. بۆیە من خۆم جیاکردووەتەوە و لە ماڵەوە کاردەکەم". ئەو دەشڵێت هەندێک نیشانەی سەرەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنام لێ دەرکەوت ئەویش بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەشم و کۆکەی بەردەوامن."

سەرۆک وەزیری بەریتانیا دەشڵێت بەهۆی تەکنەلۆژیای مۆدێرنەوە دەتوانێت پەیوەندی بەتەواوی تیمەکەیەوە هەبێت و لەماڵەوە کارەکانی خۆی ئەنجام بدات و ڕێبەرایەتی وڵات بکات بۆ شکستپێدانی ئەم ڤایرۆسە.

لە ئێستادا ڕوون نییە چەند کەس لە ستافی جۆنسن و وەزیرە باڵاکانی بەریتانیا پێویستە خۆیان کەرەنتینە بکەن ئەوانەی کە لەم چەند ڕۆژەدا جۆنسنیان بینیبێت.

XS
SM
MD
LG