Accessibility links

تاقیکردنەوەیەکی نوێی خوێن بۆ بەرگری دژی کۆرۆنا لە ئەمەریکا دەستپێدەکات


لە کاتێکدا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا شەو و ڕۆژ کار دەکات بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بۆ هەزاران کەس تا بزانن هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان یان نا، تاقیکردنەوەیەکی نوێی خوێنیش دەستیپێکردووە تا بزانرێت کێ بەرگری دژی ئەم ڤایرۆسەی هەیە. دەشێت ئەم هەنگاوە گۆڕاکاری دروست بکات و بتوانێت نەخۆشییەکە کۆنترۆڵ بکات و ئابوریش بەرەو باشتر بچێت.

چەندین تاقیگە و کۆمپانیای دەرمان دروستکردن هەوڵێکی زۆر دەدەن تا بتوانن بە خێرایی ئەو ئەو تاقیکردنەوە خوێنانە بەدەستبهێنن کە ڕەنگە بتوانرێت لە ڕێیەوەپێناسەی ئەو دژە تەنەنانە بکرێت کە شەڕی نەخۆشییەکە دەکەن لەو کەسانەی توشی ڤایرۆسەکە بوون بەڵام نیشانەیەکی زۆر کەمیان هەیە یان هەر نیانە. بەڵام تاقیکردنەوەی بۆ ئەم مەبەستە جیاوازە لەگەڵ ئەوەی ئێستا دەکرێت نمونە لە لوتی کەسەکەوە وەردەگیرێت بۆیە هەندێک جار ئەم کارە سەختە.

فلۆریا کرامەر لە بەشی دژە ڤایرۆسی زانکۆی ماونت سنای بۆ دەرمان دروستکردن بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە " دوواجار ئەم قاقیکردنەوەی دژە تەنانە ڕەنگە هاوکاربێت بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک تا بانرێت کێن ئەوانەی دەتوانن وڵاتەکە بهێنێتەوە دۆخی ئاسایی، ئەو کەسانەی کە بەرگری دژی ڤاریرۆسەکەیان دروست کردووە دەتوانن دەستبکەنەوە بە ژیانی ئاسایی."

کرامەر گوتیشی لێکۆڵەرە هاوپیشەکانی یەکەم هەنگاوی تاقیکردنەوەکانی دژەتەنیان لە ئەمەریکا بۆ ڤایرۆسی کۆڤد 19 دۆزیوەتەوە. ئەو گوتیشی تاقیگەکەی ئێستا سەرقاڵە بە دابەشکردنی کەرەستەکانی تاقیکردنەوەکە بۆ ڕێکخراوەکانی تر و ڕێنمایی کردنیان بۆ شێوازی تاقیکردنەوەکان. ئەو هەوڵ دەدات لەم هەفتەیەدا کارەکە بگوازێتەوە بۆ تاقیگە دەرمانییەکانی ماونت سنای بۆ ئەوەی دەستبکەن بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان.

شارەزایان دەشڵێن تاقیکردنەوەیەکی لەم جۆرە گرانبەها نییەو ئەنجامدانیشی ئاسانە، دەشێ هەندێک خوێن لە پەنجەت بگریت و ئەنجامەکەشی بە 10 بۆ 15 خولەک دەردەچێت. بۆیە پرۆسەکە زۆر خێراترە لەوەی کە بۆ ئەوە دەکرێت بزانرێت ڤایرۆسەکەت هەیە یان نا.

بەڵام لەگەڵ ئەم هەوڵەشدا شارەزایان دەڵێن هیشتاپرسیارگەلێکی زۆر هەن لەسەر ئەم تاقیکردنەوەیە لە ناویاندا، ئایە ئەو بەرگرییە تا چەندیک دژ بە ڤایرۆسەکە دەمێنێتەوە، تاقیکردنەوەکە چەنێک ئەنجامەکانی ڕاست و دروست دەبێت.

XS
SM
MD
LG