Accessibility links

ماردین مەحمودی باس لە ڕەوشی ناوخۆی ئێران دەکات لە سەروەختی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا


لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهان ڕووبەڕووی شڵەژانێکی گەورە بووەتەوە و کاریگەری و لێکەوتە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی ئەم ڕەوشە لە ئێستا تاکوو ماوەیەکی درێژیش ڕەنگە لە ئاستی جیهانیدا هەر بەردەوام بێت.

ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە لە دوای چین و ئیتالیا زیاترین ژمارەی مردن بە هۆی کۆرۆناوە تیایدا ڕوویدا و ژمارەکەش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیاد بووندایە.

بە گوێرەی قسەی چاودێر و چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی ئەم وڵاتە، خەڵک ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن و حکوومەتیش بە زیندانی کردن و هەڕەشە و بەربەست دروست کردن لە بەردەم ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان، هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان سەبارەت بە ڕێژەی مردن و تووشبوان بە ڤایرۆسەکە.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی تاران ماوەیەک پێش ئێستا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە نەبوونی ئازادی ڕا دەربڕین و شاردنەوەی هەواڵەکان هۆی سەرەکی تەشەنەکردنی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە ئیراندا.

بۆ زانینی هەندێ لە ڕاستییەکان و کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە سەر ژیانی کۆمەڵایەتی و دارایی خەڵکی ئێران بە گشتی و ناوچە کوردنشینەکان بە تایبەتی لە ئێراندا، لەم وتووێژەدا لەگەڵ ماردین مەحموودی باس لە ڕەوشی ئێستای ناو کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین.

ماردینی مەحموودی نووسەر و چالاکوانی کوردستانی ئێرانە و لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ڕێگای توڕەکۆمەڵایەتی وهەروەها میدیاکانی دەرەوەی ئێرانەوە هەوڵیداوە بە شیوەی نووسین و لێدوان و بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان، زانیاری بە سوود و گرنگ بخاتە بەردەمی خەڵک.
بەفراو نوری، لە دەنگی ئەمریکا، وتووێژی لەگەڵ ماردین مەحمودی کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:22:39 0:00

XS
SM
MD
LG