Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەریتانیا هیوای چاکبوونەوە بۆ شازادە چارلس دەخوازێت


گوتەبێژی فەرمی سەرۆک وەزیری بەریتانیا ڕایگەیاند، بۆریس جۆنسن هیوا دەخوازێت شازادە چارلس بە زووترین کات تەندروستی باشبێتەوە پاش ئەوەی بیستی چارلسی تەمەن 71 ساڵ و جێگرەوەی سەرەکی شاژنی بەریتانیا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

شازادە چارلیس لەگەڵ شاژن ئیلێزابێت
شازادە چارلیس لەگەڵ شاژن ئیلێزابێت


گوتەبێژەکەی جۆنسن ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن گوتی " سەرۆک وەزیر هیوای چاکبوونەوە بۆ شازادە دەخوازێت."

ئەندامانی خێزانی چارلس دەڵێن شازادەی تاج بە سووکی نەخۆشییەکەی گرتووە.

شازادە چارلیس کوڕە گەورەی شاژن ئیلێزابێتی بەریتانیایە و لە پاش نەمانی دایکی دەبێت بە پادشای بەریتانیا.

XS
SM
MD
LG