Accessibility links

لەئیتالیا مشتومڕ دروست دەبێت لەسەر زانیاریەکانی سەبارەت بە کۆرۆنا هەن


بەڕێوەبەری دەزگای کۆکردنەوەی داتاکان لە ئیتالیا دەڵێتژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا ڕەنگە زۆر زیاتر بێت لەوەی بەرپرسان ڕایدەگەیەنن و دەڵێن نزیکەی 64 هەزار توشبوو بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.

لە دواین ئاماری رۆژی 3 شەممەدا دەردەکەوێت گیان لەدەستدانی 6،077 کەس تۆمارکراوە لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا کە ڤایرۆسەکە بڵاوبۆتەوە، ئەمەش وەهای کرد ئیتالیا ببێت بە خراپترین وڵات لەسەر ئاستی جیهان بەشێوەیەک ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆتە دوو هێندەی ژمارەی ئەوانەی لە وڵاتی چین بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا وڵاتی چین بە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا پشکنین بۆ نەخۆشەکان زۆرجار سنوردارە کە لە نەخۆشخانەکاندا بەدوای چاودێری تەندروستیدا دەگەڕێن، واتە بە هەزاران حاڵەت بەدڵنیایەوە پشکنینی بۆ نەکراوە.

هاوکات ئەنگیلۆ بۆریلی، بەڕێوەبەری دەزگای پاراستنی نەتەوەیی بە ڕۆژنامەی La Repubblicaوتووە لەوبڕوایەدایە نزیکەی 640 هەزار توشبوو بە ڤایرۆسەکە لە ئیتالیادا هەبن.

بۆریلی دەڵێت،گەورەترین ئاستەنگ کەڕووبەڕووی هەوڵەکانی ئیتالیا دەبێتەوە بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا؛ کەمی دەمامک و ئامێری هەناسەدانە، ئەو گرفتەش لە سیستەمی تەندوستیدا بونی هەبوە لە وەتای ڤایرۆسەکە لە ناوچەی دەوڵەمەندی باکوری لۆمباردی لە 21ی مانگی 2 بڵاوبۆتەوە.

ئیتالیا هەوڵ دەدات ئەو پێداویستیانە لە وڵاتانی دەرەوە بکڕێت بەڵام ئەنگیلۆ بۆریلی دەڵێتهندستان و ڕۆمانیا و ڕوسیا و تورکیا فرۆشتنی ئەو پێداویستیانەیان ڕاگرتوە گوتیشی پەیوەندیمان بە باڵیۆزەکانەوە کردوە بەڵام ترسمان لەوە هەیە هیچ دەمامکێکمان لە دەرەوەی وڵاتەوە پێ نەگات.

XS
SM
MD
LG