Accessibility links

ڕێوشوێنی نوێی تورکیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا


ڕۆژی شەممە تورکیا ڕێوشوێنی نوێی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گرتەبەر، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ 46 وڵاتی تر ڕاگرت هەروەها کۆبونەوەو سەیرانی قەدەغەکردن لە کاتێکدا ژمارەی توشبووان لە هەفتەیەکدا ڕۆژانە نزیکەی دووهێند زیاد دەکات.

وەزیری تەندروستی فەخرەدین کۆچا شەوی هەینی ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە گەیشتۆتە 9 کەس، پاش ئەوەی پێنج توشبووی بەساڵاچووش بەهۆی هەوکردنی سییەکانیان گیانیان لەدەست دا.

لە هەفتەی ڕابوردوو یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا ڕاگەیەندرا لەو کاتەوە هەتا ڕۆژی هەینی ژمارەی توشبوان گەیشتە 670 کەس.

ئانکەرە هەر پێشتر گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ 22 وڵاتانی جیهاندا ڕاگرتبوو، خوێندگاکان، قاوەخانە و باڕەکان داخرابوون. نوێژی بەکۆمەڵ ڕاگیران و بۆنە وەرزشییەکانیش دووا خران. ئەم قەدەغەکردنە نوێیە گەشتەکان بۆ کەنەدا و باکوری قوبرسیش دەگرێتەوە.

XS
SM
MD
LG