Accessibility links

جارێکی تر هێرشی موشەکی دەکرێتەوە سەر بنکەی لەشکری تاجی لە عێڕاق


کاربەدەستانی ئاسایش دەڵێن خولێکی تری هێرشی موشەکی کراوەتەسەر بنکەیەکی سەربازی عێراقی کە هیزەکانی هاوپەیمانان و ئەمەریکا لەوێ جێگیرن.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ڕوون نییە ئایا هیچ زیانێکی گیانی گەیاندووە یان نا.

کۆلۆنێلێکی عێراقی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند بەلایەنی کەم 10 موشەک هەڵدراوە بۆ بنکەکە.

ئەو هێرشە نائاساییەی کە بە ڕۆژ کرایە سەر بنکەی لەشکری تاجی تەنها چەند ڕۆژێک پاش هێرشێکی هاوشێوەیە بۆ سەر هەمان بنکە و تیایدا 2 سەربازی ئەمەریکای و سەربازێکی بەریتانی کوژران و 14 کەسی تریش بریندار بوون.

پاش ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە ئەو هێرشە کرایە سەر تاجی ئەمەریکاش وەکو تۆڵەسەندنەوە هێرشی کردە سەر پێنج عەمباری چەک و تەقەمەنی گروپی کەتایب حزبوڵای سەر بە ئێران لە عێراق.

پەنتاگۆن ڕایگەیاند ئەو موشەکانی لە هێرشەکەی تاجیدا بەکارهاتوون لە یەکێک لەو عەمبارانەدا هەڵگیراون.


XS
SM
MD
LG