Accessibility links

کاربەدەستێکی ئەمەریکا: ئەمەریکا پێیوایە حەشدی شەعبی دەستی لە هێرشەکەی سەر بنکەی تاجی هەبێت


پاش هێرشێک بۆ سەر بنکەی لەشکری تاجی لە باکوری عێراق دوو سەربازی ئەمەریکایی و بەریتانییەک کوژراون و دەیان کەسی تریش بریندار بوون.

کاربەدەستانی ئەمەریکایی و عێراقی دەڵێن هێرشەکە شەوی چوارشەممە لەلایەن کۆمەڵێک چەکدارەوە بە موشەکی کاتیوشا ئەنجام دراوە.

وتەبێژی نێوەندی سەرکردایەتی ئەمەریکا کاپتن بیل ئەربان کوژرانی 2 سەربازی ئەمەریکایی پشتڕاست کردەوە. کاربەدەستێکی لەشکر دەڵێت سێهەم کەسی کە کوژراوە بەریتانی بووە.

12 کەسی تر لە ناویاندا سەربازی ئەمەریکای و هاوپەیمانان و کارمەندە گرێبەستەکانیش بریندار بوون.

ئۆفیسی سەرۆکایەتی عێڕاق لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی پێنجشەممە ئەو هێرشە تیرۆرستییەی شەرمەزار کردووەو جەختی کردەوە لە دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی.

کاربەدەستانی ئەمەریکا هەتا ئێستا بە ئاشکرایی هیچ کەسیان بۆ هێرشەکە تاوانبار نەکردووەو دەڵێن لێکۆڵینەوە بەردەوامە. هەرچەندە کاربەدەستێکی لەشکری بە مەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئەمەریکا لەو بڕوایەدایە حەشدی شەعبی سەر بە ئێران دەستی لەم هێرشەدا هەیە.

ئەمەش یەکەم جار نییە ئەو گروپە چەکدارەی سەر بە ئێران لە عێراق هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان بکاتە ئامانج.

لە مانگی 12ی ساڵی ڕابوردووشدا چەکدارانی گروپی کەتایب حزبوڵا هێرشێکی هاوشێوەیان کردە سەر بنکەی سەربازی نزیک شاری کەرکوکی دەوڵەمەند بە نەوت و تیایدا کارمەندێکی گرێبەستی وەزارەتی بەرگری ئەمەیکای تیا کوژرا.

XS
SM
MD
LG