سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند لە ئێستادا ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دەشێ وەکو پەتایەکی جیهانی لێی بڕوانرێت.
تێدرۆس ئەدهانم گێبراسیس لە ژنێڤ بە پەیامنێرانی گوت ڤایرۆسی کۆڤید 19 دەشێ وەکو پەتایەکی جیهانی لێی بڕواندرێت و گوتیشی " پێشتر هەرگیز نەمانبینیوە هیچ پەتایەک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەم شێوەیە بڵاوببێتەوە."
ڤایرۆسی کۆرۆنا بەم دواییانە بە شێوەیەکی زۆر بڵاوبۆتەوە و زیاتر لە 110 هەزار کەس لە سەرانسەری جیهانی توشی بوون و زیاتر لە 4 هەزار کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەشڵێت " ئێمە نیگەرانییەکی زۆرمان لەسەر ئاستی بڵاوبوونەوەکەو شێوازی نەخۆشییەکە هەیە."