Accessibility links

بەهۆی نیگەرانییەکان لەمەڕ ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوت بە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانس ئەنجام دەدرێت


وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوت کە بڕیارە لەم مانگە لە پیتسبەرگ ئەنجام بدرێت بەهۆی نیگەرانییەکان لەمەڕ ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانس ئەنجام دەدرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە مۆرگن ئۆرتێگس ڕایگەیاند " بەهۆی خۆپاراستنی پێشوەخت، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیاری داوە میواندارێتی کۆبونەوەی وەزیرانی گروپی حەوت وڵاتان بە ڕێگای کۆنفرانسی ڤیدیۆیی ئەنجام بدات لە بری کۆبونەوەیان لە پیتسبەرگ."

کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی حەوت وڵاتیپیشەسازی دیموکراسی جیهان بەریتانیا، کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، ژاپۆن و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیاربوو لە 24و 25 ی مانگی سێ لە پیتسبەرگ بەڕیوە بچێت.

چاوەڕوان دەکرێت لە وتووێژەکاندا تاوتوێی قەیرانەکان بکرێت لە ناویاندا بابەتی ڤایرۆسی کۆرۆناش و تیایدا کارنامە بۆ لوتکەیی گروپی حەوت دابنرێت کە بڕیارە لە مانگی شەش لە نزیک واشنتن ئەنجام بدرێت.

ئۆرتێگس گوتیشی وەزارەتی دەرەوەی هیوادارە بتوانێت بۆنەی داهاتوو لە پیتسبەرگ ئەنجام بدات.

پیتسبەرگ ئەو شوێنەیە کە مێژوویەکی گرنگی لە سیاسەتی ئەمەریکادا هەیە شارۆچکەیەکی مێژوویی کارگەی ستیل کە لەگەڵ تێپەڕبوونی کات خۆی گونجاند و گۆڕا بۆ پیشەسای تەکنەلۆجیا. لە ساڵی 2009 کۆبونەوەی گروپی 20 وڵاتانی بەهێزی ئابوری جیهانی تیادا ئەنجام درا.

XS
SM
MD
LG