Accessibility links

گوتەبێژی پەرلەمانی ئەوروپا خۆی کەرەنتینە دەکات


دەیڤد ساسۆلی گوتەبێژی پەرلەمانی ئەوروپا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند لە ماڵەکەی خۆیدا لە بروکسڵ بۆ دوو هەفتەی خۆی کەرەنتینە کردووە پاش ئەوەی سەردانی وڵاتەکەی خۆی ئیتالیای کردبوو.

ساسۆلی تەمەن 63 ساڵان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بڕیارەکەی تەنها بۆ " پاراستنی پێشوەخت" بووە پاش ڕاگەیاندنەکەی حکومەتی ئیتالیا کە هەمو وڵاتەکەی داخست بۆ ڕێگەگرن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەو گوتی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری "کۆڤد 19 پێویستی بە بەرپرسیارێتی و خۆجیاکردنەوە هەیە لە هەموان".

هیچ ئاماژەیەک نیە بۆ ئەوەی گومان بکرێت ساسۆلی ڤایرۆسی کۆرۆنای گرتبێت. یاریدەدەرەکانی دەڵێن لە هەفتەی ڕابوردوو سەردانی ڕۆمای کرد کاتێک هێشتا ئەو وڵاتەکە نەچووبۆ قۆناغی داخستی تەواوەوە.

شایانی باسە چەند کارمەندێکی یەکێتی ئەوروپا لە ئەنجومەنی ئەوروپا و ئاژانسی بەرگری ئەورپا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. لە بارەگای ناتۆ لە دەروەی بروکسڵیش یەکەم حاڵەتی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

ڕۆژی دووشەممە حکومەتی ئیتالیا فەرمانێکی بێپێشینەی دەرکرد ئەوەی کەرەنتینە کردنی تەواوی 60 ملیۆن دانیشتوانەکەیەتی ئەمەش یەکەم وڵاتە بڕیارێکی لەو جۆر بۆ سەرانسەری وڵاتەکە دەربکات.

XS
SM
MD
LG