Accessibility links

ڕوسیا: ترامپ بەشداری ئاهەنگەکانی ڕۆژی سەرکەوتن لە ڕوسیا ناکات


ڕوسیا دەڵێت سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە 9 ی مانگی 5 نایات بۆ مۆسکۆ بۆ بەشداری کردن لە ئاهەنگەکانی ڕۆژی سەرکەوتن.

ڕوسیا چەند جارێک ترامپی بانگهێشت کردووە بۆ بەشداری کردن لە 75 هەمین ساڵیادی سەرکەوتن لە جەنگی جیهانی دووهەم، کە بە گرنگترین پشوی نیشتمانی دادەنرێت.

ترامپ ساڵی ڕابوردوو گوتی سوپاسیان دەکات بۆ بانگهێشتکردنەکە، بەڵام ئەو دڵنیا نییە لەوەی بتوانێت بڕاوت چونکە ڕێوڕەسمەکە "ڕێک لە ناوەڕاستی وەرزی سیاسییە" لە ئەمەریکا.

گوتەبێژی کرملن دمتری پێسکۆڤ ڕۆژی سێشەممە بە پەیامنێرانی گوت " بە ڕێگای کەناڵە دیپلۆماسییەکان، ئێمە زانیاری ئەوەمان پێگەیشتووە کە سەرۆکی ئەمەریکا نایات." ناوبراو گوتیشی هێشتا ڕوون نییە کێ نوێنەرایەتی ئەمەریکا دەکات لە جەژنی سەرکەوتندا.

پێسکۆڤ هیچ هۆکارێکی بۆ نەچوونەکەی ترامپ ئاشکرا نەکرد. لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ڕوسیا تاس، کەبەشێکی ڕۆژی سێشەممە بڵاو کراوەتەوە، سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن دەڵێت " هەڵەیەک" دەبێت بۆ ڕێبەرانی جیهان ئەگەر بەشداری ڕۆژی سەرکەوتنی ئەم ساڵ نەکەن. پوتن گوتیشی " ئێمە چاوەڕوان دەکەین بیانبینین و خۆشحاڵ دەبین ئەگەر بێن. ئەگەر نا ئەوا بڕیاری خۆیانە بەڵام پێم وایە بۆ هەموان هەڵەیە ئەگەر نەیەن."

XS
SM
MD
LG