Accessibility links

تەحریر ئەلشام ڕێککەوتنی ئاشتی لە ئیدلیب ڕەتدەکەنەوە


Bektas
Bektas

لەمیانەی ڕەخنەکانی ئاڕاستەی کشانەوەیان کراوە لە شەڕی نێوان هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد و هێزەکانی تورکیادا لە ئیدلیب ، کۆمەڵەی تەحریر ئەلشام بەیاننامەیەکی مایەی نیگەرانیان دەرکرد کەتێدا باس لە ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ڕووسیا لە ئیدلیب دەکەن.

ئەو کۆمەڵەیەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە نێو لیستی تیرورستاندایە، دەڵێیت ڕێککەوتنەکەی نێوان پۆتن و ئەردۆغان تەمومژاویە و ڕوون نییە.

لە بەیاننامەیەکدا شەوی شەممەدا سوپاسی خۆیان ئاڕاستەی تورکیا کرد و ئاماژەیان دا بەوەی تورکیا ئەو ڕێککەوتنە هەڵدەوەشێنێتەوە لەبەر دوو هۆ، یەکەمیان هەوڵی مۆسکۆ بۆ بەهێزکردنی دەستگرتنەوەی ئەسەد بەسەر ئیدلیب، و دووەمیان ئەوەی ئەو ڕێککەوتنە ڕوون نییە.

کۆمەڵەکە داوای لە چەکدارەکانی کردووە لە شەڕکردن دژ بە ‌هێزەکانی ڕژێم و ڕووسیا بەردەوامببن .

بەیاننامەکەی هیئەت تەحریرئەلشام کە بەهێزترین گروپی چەکداربوو لە ئیدلیب، هاتووە لەم دەمەی ڕەخنەیان لێگیراوە لەلایەن کۆمەلەکانی چەکداری ترەوە ئەوانەی بەرەی نیشتیمانی ڕزگارکردن پێك دەهێنن بەوەی دەستیان لە شەڕ لە گەڵیان بەرامبەر هێزەکانی ڕژیمی ئەسەد هەڵگرتووە.

XS
SM
MD
LG