Accessibility links

ژمارەیەک ئەمەریکایی لە شاری بەیتلەحم کەرەنتینە دەکرێن


گوتەبێژێکی حکومەتی فەلەستینییەکان ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند 15 ئەمەریکایی لە هۆتێلێکی بەیتلەحم کەرەنتینە کراون بەهۆی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەو شارەی کەناری ڕۆژئاوا لە ڕۆژی پێنجشەممەوە داخراوە پاش ئەوەی چەند حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا تۆمار کرا.

چەند حاڵەتێک لە سەرەتاوە لە نێو ستافەکانی هۆتێلی ئانجل ڕاگەیاندرابوو. ڕۆژی شەممە، گوتەبێژی حکومەت ئیبراهیم ملحم گوتی گروپێک گەشتیاری ئەمەریکایی لە باڵەخانەکەدا جیاکراونەتەوە بەبێ ئەوەی هێچ وردەکارییەک لەسەر باری تەندروستیان بدات.

کاربەدەستێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئورشەلیم ڕایگەیاند ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتانەن. ئەو گوتیشی " بەهۆی پاراستنی تایبەتمەندییەکان ئێمە ناتوانین هیچ زانیارییەکی زیاتر ئاشکرا بکەین."

هێزی ئاسایشی فەلەستینی بە دەستکێش و ماسکەوە ڕۆژی شەممە دەوروبەری هۆتێلەکەیان گرتبوو.

ملحم بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی گوتووە " شاندێکی 15 ئەندامی ئەمەریکایی لە ناو هۆتێلەکەن. بە پێی ڕێوشوێنەکانی کەرەنتینە وەکو هەمو کەسەکانی تر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت."

کاربەدەستان سەردانی کردنیان بۆ ناو شارەکەو دەرچوون لە شارەکە قەدەغە کردووە و ئەوان کێڵسای مەزنی شارەکەیان داخستووە کە خاوەن بڕوایانی ئاینی پێیان وایە شوێنی لە دایکبوونی پێغەمبەر عیسایە.

XS
SM
MD
LG