Accessibility links

دەرهێنەرێکی ئێرانی سزای یەک ساڵی زیندانی دەدرێت


دەرهێنەرێکی ئێرانی کە بەم دواییانە خەڵاتی باڵای لە فیستیڤاڵی فیلمی بەرلین بردەوە سزای یەک ساڵ زیندانی کردن دراوە. پارێزەرەکەی ئەم هەواڵەی ڕۆژی پێنجشەممە بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی پشتڕاست کردەوە.

محەمەد ڕەسولافی تەمەن 48 ساڵ کە لە مانگی 2 خەڵاتی گۆڵدن بێری فیستیڤاڵەکەی بۆ فیلمی "شیتان وجود ندارد" واتا شەیتان نییە، بردەوە بەڵام نەیتوانی خۆی خەڵاتەکە وەربگرێت و ڕێگەشی لێگیرا ئێران بەجێبهێڵێت.

ناسر زارافشانی پارێزەری ڕەسولاف لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا ڕایگەیاند ڕەوسولاف ڕۆژی چوارشەممە فەرمانێکی بە پەیامی تەلەفۆنی بۆ هاتووە کە ئامادە بێت و حوکمەکەی دەستپێبکات.

ئەو دەرهێنەرە بە تاوانی پروپاگەندا کردن دژ بە سیستەم سزا دراوە.

زارافشان گوتی سزاکەی زیاتر بەهۆی فیلمێکی پێشوترێتی بە ناوی پیاوی ڕاستگۆ. لە ساڵی 2017 پاسەپۆرتەکەی لێ سێندرایەوە. بەڵام پارێزەرەکەی پێی گوتووە ئێستا خۆی نەداتە دەستەوە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم کاتەدا لە ئێران.

XS
SM
MD
LG