Accessibility links

کالیفۆرنیا باری نائاسایی ڕادەگەیەنێت


کالیفۆرنیا باری نائاسایی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند لە کاتێکدا کەشتییەکی نەفەرهەڵگر ڕۆژی چوارشەممە لە کەناری کالیفۆرنیا ڕاگیرا لەترسی بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە.

لەلایەکی تریشەوە حکومەتی فێدراڵی دەڵێت 500 ملیۆن ماسکی تایبەت دەکڕێت تا هەڵبگیرێن و لەلایەن کارمەندانی تەندروستییەوە بەکاربهێنرێن.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەتا ئێستا 11 کەس لە ئەمەریکا گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان لە کالیفۆرنیا بوو. یاسادانەرانیش لە کۆنگرێسی ئەمەریکا قائیل بوون بۆ دابینکردنی هەشت ملیار دۆلار بۆ هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسەی کە زۆر بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە.

فەرمانڕەوای کالیفۆرنیا گاڤین نوسەم باری نائاسایی ڕاگەیاند لە کاتێکدا مەرگی کەسێکی بەتەمەنیشی ڕاگەیاند کە بە کەشتی چوو بوو بۆ مەکسیک.

نوسەم بە پەیامنێرانی گوت " ویلایەتی کالیفۆرنیا لە هەمو کاستێکی حکومەتەوە هاوکاری دەکات بۆ دیاری کردنی حاڵەتەکان و کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

ئەو گوتیشی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی ویلایەتەکە ئامادە بێت بۆ هەر بارێکی کە زیاتر بڵاوبێتەوە.

هەزاران کەس کە لە نێو کەشتی گران پرنسیسدان، هەمان کەشتی کە بڕوادەکرێت یەکەم قوربانی کۆرۆنای کالیفۆرنیا لەوێ توشیبوبێت، لە کەناری کالیفۆ شەوی چوارشەممە ڕاگیراوە.

نوسەم گوتیشێ وا دیارە 11 سەرنشین و 10 کارمەندی ناو کەشتییەکە دووچاری ڤایرۆسەکە بوون.

پێشتریش ویلایەتی واشنتن مردنی دەهەم کەسی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە ویلایەتەکە ڕاگەیاند.

کاربەدەستانی شاری لۆس ئەنجلس شەش حاڵەتی نوێیان لە کەناری ڕۆژئاوای شارەکە ڕاگەیاندووە لە کاتێکدا حاڵەتە پشتڕاستکراوەکانی نیو یۆرکیش گەیشتۆتە 11 کەس.

XS
SM
MD
LG