Accessibility links

بەڕێوبەری وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بۆ ئێران: هاریکاریمان بکە ئەگەر نا ڕووبەڕووی قەیرانێکی نوێ دەبیتەوە


بەڕێوبەری دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ڕافائیل گرۆسی

بەڕێوبەری دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ڕافائیل گرۆسی وتی ئێران سەرکەشی دەکات و قەیرانێکی نوێی دیکە دروست دەکات ئەگەر هاریکاریی دەزگاکە نەکات، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران وەڵامی پرسیارەکانی دەزگاکەی نەدایەوە سەبارەت بە چالاکییە ناوەکییەکانی لە سێ کارخانەی ناوەکیدا و ڕێگەی بە پشکنەرانی دەزگاکە نەدا بچنە ناو دووان لەو کارخانانەوە.

ڕافائیل گرۆسی مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردوو پۆستی بەڕێوبەری دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی وەرگرت، چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی و گرۆسی بەیاننامەیەکی توندییان دژی ئێران بڵاوکردەوە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆیتەرز لێدوانیدا.

وتی " داوای هەندێک زانیاریمان لە ئێران کردووە و هەروەها داوامان کردووە بچینە ناو کارخانەکانەوە بەڵام ئەو زانیارییانەمان دەست نەکەوت کە دەمانویست."

وتیشی " سەرەڕای ئەوەی زۆر سوور بووین لەسەر وەرگرتنی ئەو زانیارییانە و هەموو هەوڵێکی خۆمان دا، بەڵام هیچمان دەست نەکەوت، بۆیە ئەم هەلومەرجە داوا دەکات من لەلای خۆمەوە هەنگاوێک بنێم چونکە ئەمە مانای ئەوەیە ئێران کۆسپ دەخاتە بەردەم توانای دەزگاکە بۆ ئەنجامدانی کارەکانی خۆی."

گرۆسی دوای گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە پاریس وتی هیوادارم ئێران تەواو بگەڕێتەوە بۆ پابەند بوون بە بەرپرسیارێتیەکانیەوە دوای ئەوەی دەستەی بەڕێوبەرایەتی دەزگاکە هەفتەی داهاتوو لە ڤییەنا کۆدەبنەوە.

گرۆسی وتی " بەجددی هیوادارم ئێران گوێمان لێبگرێت و گوێ لە دەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بگرێت لە کۆبوونەوەکەی دەستەی بەڕێوبەرایەتی دەزگاکەدا و لە بەرژەوەندی خۆیانە ئەگەر هاریکارمان بن. ئێمە هیچ ئەجێندایەکی سیاسیمان نیە، تەنها داوای ئەوە دەکەین پابەند بن بە بەرپرسیارێتییەکانیانەوە."

وتیشی " ئەگەر نا ئەوا بەرەو قەیرانێکی نوێی دیکە دەڕۆین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG