Accessibility links

پاش لێدوانی سەرۆک ترامپ لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمەریکا ڕێوشوێنی نوێی دەگرێتەبەر


سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەڵێت 22 کەس لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوو چاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ڕەنگە حاڵەتی زیاتریش لە ئەمەریکا دەربکەوێت.

سەرۆک ترامپ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی شەممە زانیاری نوێی لەسەر ئەو ڤایرۆسە خستە ڕوو پاش ئەوەی یەکەم کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە لە ئەمەریکا گیانی لەدەستدا. ئەو کەسی گیانی لەدەستداوە بە ژنێکی تەمەن زیاتر لە 50 ساڵان لەقەڵەم دراوە کە کێشەی تەندروستی زۆری هەبووە. سەرۆک ترامپ گوتی ئەمەریکاییە تەندروستەکان دبێت بتوانن چاکبنەوە ئەگەر دووچاری ڤایرۆسەکە بوون.

قسەکانی سەرۆک ترامپ ڕۆژێک پاش ئەوە دێت کە ڕەخنەکانی لەسەر شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ مەترسییەکانی ئەم ڤایرۆسە ڕەتکردەوە.

هاوکات ئەمەریکا هاوتوچۆی بۆ قەدەغەکرد بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەربڵاو لەو وڵاتە و ئاستی هۆشداریشی لەسەر گەشتکردن بۆ ناوچەکانی تری وەکو ئیتالیاو کۆریای باشور بەرز کردەوە.

جێگری سەرۆک مایک پێنس بڕیاری قەدەغەکردنەکە و هۆشدارییە نوێیەکانی گەشتکردنی ڕاگەیاند.

سەرۆک ترامپ ڕایشیگەیاند تاوتوێی قەدەغەکردنی نوێ دەکات لە ناویاندا داخستنی سنوری مەکسیک هەرچەندە گوتیشی " لەوە ناچێت لەم کاتەدا ئەم سنورە مەترسیدار بێت." لە هامانکاتدا سەرۆک ترامپ داوای لە وڵاتیانی ئەمەریکا کرد ژیانی ڕۆژانەی خۆیان تێک نەدەن و هیچ هۆکارێک نییە کە خۆیان بترسێنن. ڕایشیگەیاند بۆخۆشی ڕۆتینی ڕۆژانەی خۆی ناگۆڕێت " ئێمە باسی 22 کەس دەکەین لەم وڵاتە گەورەو فراوانەدا. لەو بڕوایەدام ڕەوشی ئێمە زۆر باش بێت."

XS
SM
MD
LG