Accessibility links

سەرۆک ترامپ: لە کاتێکی نزیکدا لەگەڵ ڕێبەرانی تالیبان کۆدەبینەوە


سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند ڕێککەوتنی ئاشتی کە ڕۆژی شەممە لە دۆحا مۆرکرا " کۆتایی بە شەڕە دوورودرێژەکان دەهێنێت." سەرۆک ترامپ سوور بوو لەسەر ئەوەی ئەگەر پێویست بکات ئەوا ئەمەریکا زۆر بە توندی دەگەڕێتەوە.

ترامپ لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممەدا، پاش چند کاتژمێرێک لە ڕێککەوتنی مێژووی نێوان ئەمەریکا و تالیبان، گوتی ئێمە "سەرکەوتووبوین لە کۆتایی هێنان بە تیرۆر لە ئەفغانستان و ئێستا کاتی ئەوەهاتووە هێزەکانمان بگەڕێنەوە".

سەرۆکی ئەمەریکا پیرۆزبایی لە گەلی ئەفغانستان کرد و هەروەها ستایشی ڕۆڵی هاوپەیمانانانی ناتۆ و ئەو 29 وڵاتەی کرد کە هاوکار بوون بۆ گەیشتن بەم ئەنجامە.

سەرۆک ترامپ گوتیشی لە کاتێکی نزیکدا لەگەڵ ڕێبەرانی "بزوتنەوەی تالیبان" کۆدەبێتەوە و هیواشی خواست کە تالیبان مەرجەکانی ئەو ڕێککەوتنە بەجێ بگەیەنێت.

XS
SM
MD
LG