Accessibility links

ڕێککەوتنی ئاشتی لە نێوان ئەمەریکا و تالیبان مۆر دەکرێت


وڵاتە یەکگرتووەکانی و تالیبان ڕێککەوتنی ئاشتیان مۆر کرد و کۆتاییان بە 18 ساڵی شەڕی ئەفغانستان هێنا کە درێژدەمترین شەڕ بوو بۆ ئەمەریکا.

ڕەنگە ئەم ڕێککەوتنە هاوکاری سەرۆک ترامپ بکات بۆ بەجێگەیاندنی یەکێک لە بەڵێنە سەرەکییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی کە گوتی ئەمەریکا لە "شەڕە بێ کۆتاییەکان" دەردەکات. بە پێی ئەم ڕێککەوتنەی کە ڕۆژی شەممە لە قەتەر مۆر کرا ئەمەریکا دەستدەکات بە کشانەوەی هەزاران سەرباز لە بەرامبەر ئەوەی تالیبان ئەفغانستان بپارێزێت لەوەی کە ببێتە مەیدانی تیرۆستان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی بیانی.

ئەگەر تالیبان هەمو بەڵێنەکانی خۆی بەجێ گەیاند، ئەوا تەواوی هێزەکانی ئەمەریکا لەماوەی 14 مانگی داهاتوودا دەبێت لە ئەفغانستان بکشێنەوە.

ئەمەریکا لە ساڵی 2001 و پاش هێرشەکانی 11 ی سپتامبەر هێرشەکانی بۆ سەر ئەفغانستان دەستپێکرد بە مەبەستی ڕووخاندنی تالیبان کە ئەو کاتە داڵدەی ئوسامە بن لادن و ئەلقاعیدەیان دابوو.

XS
SM
MD
LG