لەشکری ئیسرائیل گوتی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە هێزەکانیان فەلەستینییەکیان کوشتووە دوای ئەوەی هەوڵیدابوو بۆمبێك لە نزیك دیواری نێوان کەرتی غەزە و ئیسرائیل دابنێت.
وتەبێژی لەشکری ئیسرائیل گوتیشی دوابەدوای سەرکەوتن لە بەڕەنگاربوونەوەی هێڕشێك لە نزیك دیواری کەرتی غەزە، هێزەکانیان جەستەی فەلەستینییەکیان دۆزیوەتەوە، و جەغتی کردە سەر ئەوەی هێڕشبەرەکان دوو کەسبوون.
لەلایەکی ترەوە وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەزە گوتیان لەئاکامی تەقەکردنی هێزەکانی ئیسرائیلی دوو فەلەستینی برینداربوون.
جێ باسە هێزەکانی ئیسرائیل سیاسەتی دەستگرتن بەسەر لاشەی چالاکوانە فەلەستینییەکانیان لەغەزە گرتۆتەبەر بۆ بەکارهێنانیان لە ئاڵووگۆرکردن لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس کە لەساڵی 2014 وە دوو سەربازی ئیسرائیلی گرتووە.