دەنگدەران لە ولایەتی نێڤادای ڕۆژئاوای ئەمەریکا ڕۆژی شەممە دەنگی خۆیان بۆ ئەو کاندیدەی دیموکراتەکان دەدەنکە دەخوازن ببێت بە کاندیدی سەرەکی پارتەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەرۆک دانۆڵد ترامپی کۆماری لە هەڵبژاردنی نیشتمانی مانگی 11 دا.
هەڵبژاردنە داخراوەکەی نێڤادا سێهەم دەنگدانی بەرایی دیموکراتەکانە بۆ دیاری کردنی کاندیدی سەرەکی پارتەکە. هەڵبژاردنی بەرایی لە ئایۆوای نێوەندی ئەمەریکا و نیوهامشێری باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە ئەنجام دراوە.
بە پێچەوانەی ئایۆوا و نیوهامشێر کە زۆرینەی دەنگداران سپی پێستن، نێڤادا زیاتر تێکەڵاوە کە نزیکەی نیوەی دانیشتوانەکەی سپین و نزیکەی ٪30 ی ئیسپانین و ٪10 ئەمەریکایی ڕەش پێست و ٪10یش ئاسایی.
کاربەدەستە دیموکراتەکانی نێڤادا هیوادارن بتوانن ڕێگە بگرن لە گرفتی ژماردنی دەنگەکان. هەفتەی ڕابوردوو ڕایانگەیاند نایانەوێت هەمان سیستمی دەنگدانی ئایۆوا بەکاربهێنن بۆ ژماردنی دەنگەکان کە بووە هۆی بێسەروبەری و ئەنجامەکەیشی کەمتر متمانە پێکراوە.
کاربەدەستانی حزبی لە نێڤادا دەڵێن نزیکەی 75 هەزار کەس لەماوەی چوار ڕۆژی دەنگدانی پێشوەختدا دەنگی خۆیان داوە و تەنها چەند گرفتێکی کەم ڕوویداوە.