Accessibility links

بۆڕێل: پێویستە یەکێتی ئەوروپا ئامادە بێت بۆ دەستوەردان لە قەیرانە نێودەوڵەتیەکاندا


بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ بۆڕێل وتی پێویستە لەسەر حکومەتەکانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا ئامادە بن بۆ دەستوەردان لە قەیرانە نێودەوڵەتیەکان ئەگەر نا ئەوا سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیەکە ڕووبەڕووی سڕبوونێکی دوورودرێژ دەبێتەوە.

یەکێتی ئەوروپا گەورەترین یەکێتی بازرگانییە لە جیهاندا بەڵام زۆرکات لە بابەتەکانی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیەکەدا ڕێناکەون لەسەر بۆچوونێکی دیاریکراو، چونکە دروستکردنی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیەکە پێویستی بە کۆبوونەوەی هەموو ئەندامانی یەکێتیەکە هەیە. ئەندامانی یەکێتیەکەش واتا وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیەکە لە زۆر بابەتدا بۆچوونیان جیاوازە، لە لیبیاوە بۆ ڤەنزوێلا.

بۆڕێل لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخدا وتی " پێویستە لەسەر ئەوروپا ئامادەیی تیادا بێت بۆ بەکارهێنانی هێز." جەختی لەوە کردەوە کاتێک دەڵێت " بەکارهێنانی هێز " مەبەستی لە هێزی سەربازی نیە.

وتیشی " دەبێت لەتواناماندا هەبێت بجوڵێین، نەک هەموو ڕۆژێک لێدوان بدەین و نیگەرانی خۆمان دەربڕین."

بۆڕێل ئەوەشی خستەڕوو " کاتێک لە یەکێتی ئەوروپا کۆدەنگی نابێت، ئەوا دەبێت زۆرینە بڕیار بدەن و بجوڵێن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG