Accessibility links

سەربازێکی تایلەندی دەیان کەس لە نێو بازاڕێکی بەناوبانگدا دەکوژێت و بریندار دەکات


کاربەدەستان دەڵێن سەربازێکی کە لە بازارێکی بەناوبانگی باکوری ڕۆژهەڵاتی تایلەند خۆی حەشارداوە ڕۆژی شەممە دەستڕێژی بە نێو خەڵکیدا کردووە و بەلایەنی کەم 20 کەس کوژراون و 31 کەسی تریش بریندار بوون.

پۆلیس دەڵێت ڕەوشەکەیان لە بازاڕەکەدا کۆنترۆڵ کردووە، و وەزیری تەندروستی گشتی ئانوتن چارنڤیراکول دەڵێت هیچ تەرمێک لە ناو بازاڕەکە نەماوە، بەڵام گوتیشی " ئێمە هێشتا نازانین کەسی تر بریندار بووە و کوژراوە یان نا." ناوبراو هیچ زانیارییەکی لەسەر ئەوە نەدا ئایا هێرشبەرەکە دەستگیر کراوە یان نا؟

ئانوتن ڕایشیگەیاندووە پزیشکێک لە دەمی هاوکاریکردنی بریندارێک تەقەی لێکراوە.

پۆلیس ئەو هێرشبەرە بە سەربازێک ناودێردەکات کە بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە توڕە بووە. و لە کامێراکانی ئاسایشی بازاڕەکەوە دەرکەوتووە دەمانچەی پێیە. کەناڵی تەلەفیزیۆنی تای ڕات ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت ڕووداوەکە لە کاتژمێر 3 و نیوەی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆیی دەستیپێکردووە.

ماوەیەکی کورت بەر لە نیوەشەو پۆلیس ڕایگەیاند تەواوی بازاڕەکە لە شاری ناخون ڕاتچاسیما پارێزراو کراوە. وێنەی ئەفسەرەکانیان بڵاو کردۆتەوە کە خەڵکی دەردەکەنە دەرەوە بەڵام هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنوسی هێرشبەرەکە نەداوە.

XS
SM
MD
LG