Accessibility links

ئەمەریکا چاوەڕوانی وەڵامی چین دەکات بۆ ناردنی شارەزای تەندروستی لەگەڵ تیمی WHO


شارەزایانی بواری نەخۆشی ئەمەریکا و کاربەدەستانی حکومەتیش چاوەڕوانی ڕەزامەندی دەکەن تا بچنە نێو چینەوە بۆ هاوکاریکردن لە شەڕی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەم پێشنیازەش لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کراوە.

گوتەبێژێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی گوتووە، چین قائیل بووە بەوەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تیمێک لە شارەزایان پێکبهێنێت تا بچن بۆ چین بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر لەسەر ڤایرۆسەکە و چۆنییەتی کۆنترۆڵکردنی بەدەستبهێنن.

ئەو گوتەبێژە بە ڕێگای پەیوەندی ئیلیکترۆنی گوتوشییەتی " وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێزانینی هەیە بۆ هەوڵەکانی چین و هەمئاهەنگییە بەردەوامەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی تەندروستی گشتی لە سەرانسەری جیهاندا."

بەڵام دەشڵێت " ئەم پسپۆرە ئەمەریکاییانە ئەزمونێکی زۆری کارکردنیان هەیە لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەسەر ئەو پەتایانەی کە بڵاو دەبنەوە لە ناویاندا ئیبۆلا، ئەنفلوانزای باڵندە و سارس."

سەرچاوەیەکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش لە ژنێڤ دەڵێت ئاژانسەکە چاوەڕوانی وەڵامی چین دەکات لەسەر ئەو تیمەی کە پێشنیاز کراوە، لە کاتێکدا گوتەبێژێکی ڕێکخراوەکە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند هێشتا هیچ زانیارییەکی نوێی نییە لەسەر پێشوەچوونەکان.

XS
SM
MD
LG